هەولێر بۆ بەجێ‌ماوانی ئەنفال داوای غەرامەت لە بەغدا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i334504-هەولێر_بۆ_بەجێ_ماوانی_ئەنفال_داوای_غەرامەت_لە_بەغدا_دەکات
هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری سی ساڵەی ئەنفال و جەنایەتی سەدام حسێن لە دژی کوردەکانی عێراق، خوازیاری پێدانی غەرامەت بە بەجێ‌ماوانی ئەو کارەساتە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 14:21 Asia/Tehran
  • هەولێر بۆ بەجێ‌ماوانی ئەنفال داوای غەرامەت لە بەغدا دەکات

هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری سی ساڵەی ئەنفال و جەنایەتی سەدام حسێن لە دژی کوردەکانی عێراق، خوازیاری پێدانی غەرامەت بە بەجێ‌ماوانی ئەو کارەساتە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای پرێس، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری سی ساڵەی ئەنفال و کۆمەڵکووژیی ڕاستەوخۆی ١٨٠ هەزار کوردی عێراق لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد کە غەرامەت بداتە بەجی‌ماوانی ئەو کارەساتە مێژووییە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوە کە بۆ پێشگری لە ڕوودانەوەی کارەساتگەلێکی لەو شێوەیە و هەوڵ بۆ لەناو بردنی پاشهاتە دەروونی، ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە، دەبێ وانە لە مێژوو وەرگرین.

هەولێر جەختی لەوەش کردووە کە هیوادارە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بەرپرسایەتی یاسایی و ئەخلاقیی پێدانەوەی غەرامەتی ماڵی و مەعنەویی بە بنەماڵەی بە جێ ماوانی جەنایەتی ئەنفال لە ئەستۆ بگرێت.

کۆمەڵکوژیی ئەنفال بە پێى بەرنامەیەکى ڕێکخراوى حیزبى بەعس و لە هەشت قۆناغدا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦وە تا  ١٩٨٩ ئەنجامدرا و بە هۆی ئەو شاڵاوە نزیکەی ١٨٢ هەزار کەسی مەدەنی بوونە قوربانی.