بوومەلەرزە هەرێمی کوردستانی عێراقی هەژاند
نیسان 16, 2018 06:40 Asia/Tehran
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شەممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕوویدا، که له‌سنوری کۆیه به هێز بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی مێهر لە شارپرێس، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک لهههرهیهکه له سلێمانی، چەمچەماڵ‌و قەڵادزێ، رانیەو کۆیەو کەرکوک ڕوویدا.
له‌کۆیه ، بوومه‌له‌رزه‌که به‌به‌هێزی هه‌ستیپێکرا، به‌ڵام له‌ناوچه‌کانی دیکه گوڕه‌که‌ی به‌هێز نه‌بووه.
تا ئێستا که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم هیچ زانیارییه‌کی له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم ئاشکرانه‌کردووه.