پێشوازی" بارزانی" لە دەستپێکرانی دووبارەی فڕینەکانی تاران - هەولێر
"نێچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی کرد لە دەستپیکرانی دووبارەی فڕینەکانی تاران - هەولێر و بە پێچەوانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛" نێچیروان بارزانی بە دەربرینی ڕەزامەندیی لەم بڕیارە رۆژی ڕابردوو(سێ شەممە) ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستانی عێراق پێوەندی باسی لەگەل وڵاتانی دڕاوسێ هەیە و پێشوازی لە دەستپێکرانی دیسانەوەی فڕینەکانی نێوان تاران و هەولێردەکات.
کۆنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێریش رایگەیاند: فڕینەکانی تاران بۆ هەولێر و بە پێچەوانە لە ٢٧ ئاپریل دەستپێدەکرێتەوە.
"نێچیروان بارزانی" هەر وەها لە بارەی ئامادە بوونی هێزی سەربازی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان ، بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا ڕێککەوتنێک نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی ئەم هێزانە بۆ ناوچە کێشە لە سەرەکان دا نەکراوە وتیشی: هەولێر وێرای پشتگری لە هەوڵەکانی بەغدابۆ سەقامی ئاسایش لە ناوچە کێشە لە سەرەکان ئامادەی ەهر چەشنە هاوکارییە بۆ مسۆگەر بوونەوەی ئاسایش لەم ناوچەگەلە دا لەگەڵ عێراق.