گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر و تاران دەست پێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i335408-گەشتی_ئاسمانیی_نێوان_هەولێر_و_تاران_دەست_پێ_دەکاتەوە
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند: بە ڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و تاران دەست پێ دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2018 09:32 Asia/Tehran
  • گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر و تاران دەست پێ دەکاتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند: بە ڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و تاران دەست پێ دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە خەندان، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند: بە ڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و تاران دەست پێ دەکاتەوە.

‎ئەو لەمبارەوە وتیشی: یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تاران و هەولێر دەست پێ دەکاتەوە، کە دوای ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

نازم دەباغ ئاماژەی دا: بڕیارە هەینی داهاتوو گەشتەکان دەست پێ بکەنەوە.

شایانی باسە کە ساڵی رابردوو ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڕێوەچوو، بەهۆیەوە بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیی راگرت.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران جەختی کرد: هەوڵێکی زۆر درا تاوەکو پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو فڕۆکەخانە و گەشتەکان دەست پێ بکاتەوە، لە هەوڵی ئەوەش داین لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێبکاتەوە.