دەسپێکرانی هەڵمەتی کردنەوەی بینای کۆنسولگەری ئەمریکا لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i335702-دەسپێکرانی_هەڵمەتی_کردنەوەی_بینای_کۆنسولگەری_ئەمریکا_لە_هەولێر
کردنەوەی بینای گەورەترین کونسولگەری ئەمریکا لە جیهان ڕۆژی دوشەممە لە رێ وڕەسمێکدا لە شاری هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی هەڵمەتی کردنەوەی بینای کۆنسولگەری ئەمریکا لە هەولێر

کردنەوەی بینای گەورەترین کونسولگەری ئەمریکا لە جیهان ڕۆژی دوشەممە لە رێ وڕەسمێکدا لە شاری هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپریس ، کردنەوەی بینای نوێ کۆنسولگەری ئەمریکا لە هەولێر بە خەرجی شەشسەد ملوین دوڵاری چوارساڵ دەخایەنێت. داگلاس سیلمان ، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ، لەوتاردانێکدا لەم ڕێ وڕەسمە ، هەڕێمی کوردستانی عێراقی بۆ ئەمریکا گرینگ زانی ووتی ئەم کونسولگەریە نوێ یە دەبێتە هۆی یارمەتی دان بە دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان ولە بوارەکانی فەرهەنگی وڕاهێنانیش چالاکی دەکات. شایانی باسە ئەم ری وڕەسمە بە ئامادە بوونی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، سەرکونسولی ئەمریکا لە هەولێر وژمارەیەکی زۆر لە دیپلۆماتەکانی ئەمریکایی وکاربەدەستانی هەرێم بەڕێوەچوو. بنکەی نوێ سەرکونسولی ئەمریکا لە هەولێر لە زەویەکدا بە بەرینایی دووسەد هەزارە میتری چوارگوشە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکایی دەکرێتەوە. ئەم کۆگەیە دوای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق گەورەترین سەرکونسولگەری ئەم وڵاتە لە ناوچە دێتە ئەژمار.