دانیشتنی پڕۆفشناڵی لێکدانەوەی لەمپەرەکانی بەردەم پەرەی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق
دانیشتنی پڕۆفشناڵی لێکدانەوەی لەمپەرەکانی بەردەم پەرەی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئامادە بوونی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی و پارێزگاری سلێمانی و هەروەها کۆڕێک لە بەڕێوەبەران بازەرگانی و چالاکانی ئابووریی دوو لایەنە بەڕێوە چوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛ لە درێژەی بەرنامەکانی چوارەمین کونفڕانسی پەرەی پەیوەندیی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق دانیشتنی پڕۆفشناڵی لێکدانەوەی لەمپەرەکانی بەردەم پەرەی پەیوەندیی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئامادە بوونی موحەمەد مەهدی شاریاری " پارێزگاری ئازەربایجانی ڕوژئاوایی و هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی و هەروەها کۆڕێک لە بەڕێوەبەرانی بازەرگانی و چالاکانی ئابووریی دوو لایەنە بەڕێوە چوو. لەو دانیشتنە دا دوو لایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی لەناو بردنی لەمپەەرکانی بەردەم گەشەی هاوکاریە بازەرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان و هەرەها پێویستی پێ و شوێن گرتن و جێ بە جێ کردنی لێکگەییننامە هاوبەشەکان. موحەمەد مەهدی شاریاری " لە دانیشتنی پڕۆفشناڵی لێکدانەوەی لەمپەرەکانی بەردەم پەرەی پەیوەندیی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق کە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو وتی: بە پێی ڕێککەوتنامەکە لە سەفەری ئەم دواییەی پارێزگاری هەولێر بۆ ورمێ بڕیار درا پرسەکان و کێشەکانی بەردەم لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی بە شێوەی مانگانە لە لایەن فەرماندارانی پیرانشار و چومانی ئێراق لێک بدرێتەوە . پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی لە پەیوەندی لە گەڵ گەڵاڵەی لێکدانەوەی پرسی کۆڵبەرانیش وتی : لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بڕیارگەلێکی باش بۆ ئەو گەڵاڵەیە و پاراستنی کەرامەتی خەڵک دراوەکە بە پێ میکانیزمێکی دیارکراو دەتوانن لە ڕێگای بازاڕچە سنووریەکان و لە ژێر چاودێری ؛ دەس بکەن بە هاوەردەی کاڵا و گوزەرانی ژیان . هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانیش وتی : هیوادارین بە هەوڵی دوولایەنە زیاتر لە ڕابردوو پەیوەندی ئابووری و بازەرگانیی نێوان هەرێم لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی پەرە بستێنێ . فەرماندارانی پرانشار سەردەشت و شنۆ ش لەو دانیشتنەدا وێڕای هاوردنە ئەژماری تواناییەکان و بارستاییەکانی ئەو شارگەلە ئامادەیی خۆیان لە پێناو پەرەی پەیوەندی بازەرگانی و ئابووری لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاند .