ڕێککەوتنی تیجاریی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران
سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستانی عێراق وتی: تەبایی نامەی١٢ بڕگیی لەئاراستەی ئاڵووێرە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆرکرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دەرفەتە ئابوورییەکانی تاران-هەولێری بۆ چارەسەریی کێشەی بازرگانان بە ستراتژیک لێکدایەوە وڕایگەیاند: تەبایی نامەی نوێی تاران-هەولێر هەموو بوارەکانی گواستنەوە، دروست کردنی بازاڕچە سنوورییەکان، ئاڵووێرە دراڤییەکان، گەشتیاری و هاوکارییە هاوبەشە ئابوورییەکان دەگرێتەخۆ.
سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بەکارتێکەریی جێ بەجێ کرانی ئەو تەبایی نامە١٢بڕگییەو پێکهاتنی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەریی بەشی زۆری کێشەو گرفتەکانی بەردەم بازرگانان و ناوچە سنوورییەکان، وتی: ئامانج لەو ڕێککەوتنە، پەرەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەنێوان هەولێر-تارانە بۆ ئەنجامدانی بەشی زۆری ئاڵووێرە ئابوورییەکانی دوولایەن.
جڤینی دەرفەتە ئابوورییەکانی ئێران و کوردستانی عێراق چوارشەممەی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێرو بەئامادەبوونی بەرپرسانی دوو لایەن بەمەبەستی پەرەی ئاڵووێرە بازرگانی وئابوورییەکانی تاران-هەولێر بەڕێوە دەچێ.