پە.کە.کە لەگەڵ بوونی سوپای تورکیا لە گشت ناوچەکان بەربەرەکانێ دەکەین
وتەبێژی پە.کە.کە ڕایگەیاند ئەم حیزبە هیچ نیازیکی بۆ دامەزرانی کانتونی خۆدموختاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیە بەڵام لەگەڵ بوونی سوپای تورکیا لە گشت ناوچەکان بەربەرەکانێ دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سەرحەد ئامانوس لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی سی ئین ئین ڕایگەیاند ئەم حیزبە هیچ نیازیکی بۆ دامەزرانی کانتونی خۆدموختاری لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە هێزەکانی پە.کە.کە تیدا بەشدارن نەبووە وگشت شایعە ودەنگوکان لەم بارەوە ڕەت دەکرێتەوەو وەها کارێک لە دەستوری کاری پە. کە. کە دانیە . ناوبراوپیداگری کرد کە پە.کە.کە لە گشت ناوچەکان لەگەڵ بوونی سەربازانی تورکیا بەربەرەکانێ دەکات وسوپای ئەم وڵاتە بچێتە هەرناوچەیەک ، پە.کە.کە کاردانە وە بە بوونیان پێشان ئەدات. وتەبێژی پە.کە.کە وتی کە سوپای تورکیا ئێستاکە فرەتر لە بیست بنکەی سەربازی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان هەیە وئەم کارە لەسەر بوارەکانی سیاسی ، ئابووری وفەرهەنگی ناوچە کارتێکەری نەرینی هەبووە ونابێ لەبەرانبەر ئەم داگیر کاریەری تورکیا بێ دەنگە بکرێت.