وشدارییدان لەمەڕ داگیرکرانی پارێزگای دەهۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن تورکیاوە
یەک لە بەربژارانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەپارێزگای دەهۆک، بەئاماژە بە بوونی ١٨ پێگەی سەربازیی سوپای تورکیا لەو ناوچەیە، پێی داگرت؛ تورکیا ، ئەو پارێزگایەی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئاراس مەحەممەد ئاغا لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وتی کە سوپای تورکیا هەژدە پێگەی سەربازی لەناوچەی دەهۆکی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە کە وەها کردەیەک لەدژ گشت یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانەو هیچ یاسایەک ئەو ڕێگە بە سوپای تورکیا نادات کە سەروەریی عێراق ببەزێنێ و دەسدرێژی بکاتەسەر خاکی ئەو وڵاتە.
ئەو بەربژارەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێڕاق، پێی داگرت کە تورکیا بەدانانی ئەو پێگانە پارێزگای دەهۆکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووەو هەرکات ئیرادە بکات دەتوانێ دەزگە وڕێکخراوەکانی حکومەتی هەرێم لە دەهۆک لەماوەی دوو کاژێردا شکست پێ بداو کۆنترۆڵی ئیداری و سیاسی ئەو ناوچەیە بگرێتەدەست، چونکە تورکیا ژمارێکی زۆری هێزی سەربازی و چەکئامێر و کەرەستەی جەنگی و چەکی قورس و نیوەقورسی بۆ وێنە، تانک وزرێپۆش لەو ناوچەیە جێگیرکردووە.
ئەو نوێنەرەی یەنەکە هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی تۆمەتبار کرد بەهاوکاریی لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەهێنانی سەربازانی تورک بۆ خاکی هەرێم و دانانی پێگە سەربازییەکان و وتی کە پارتی دیموکرات ، هاتنی سەربازیی تورکیا بۆ ئەو ناوچانە بەمەبەستی خستنەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەو پارت و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی، هەموار کردووە.