سەفین دزەیی رەتیدەکاتەوە سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم بوونی هەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i337374-سەفین_دزەیی_رەتیدەکاتەوە_سوپای_تورکیا_لەناو_خاکی_هەرێم_بوونی_هەبێت
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، کە سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی رەتیدەکاتەوە سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم بوونی هەبێت

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، کە سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەبێت.

سەفین دزەیی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، کە ئەوەی باس لەبوونی سوپای تورکیا لەهەرێم دەکرێت بەو شێوەیە نییە، چونکە سوپاکە جارە جارە دێنە سنوورەکەو ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن‌و دەگەڕێنەوە.

سەفین دزەیی راشیگەیاند، سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم جێگیرنەکراون‌و ئەو ناوچانەشی سوپاکەی لێیە ناوچەی دوورەدەستی سنوورین‌و بەهۆی نەبوونی هێزی ئەمنی هەرێم لەو ناوچانە چالاکی ئەنجامدەدەن.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاند، کە سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی پەکەکە لەناو خاکی هەرێم ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات، کە ئێمە داوامان لەهەردوولا کردووە پارێزگاری لەسنوورەکانی ناوچەکە بکەن.

دزەیی هەروەها رایگەیاند، پێویستە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە، بۆ ئەوەی سوپای تورکیاش ناچارنەبێت ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە سوپای تورکیا دەستی بەلەشکرکێشی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو لەو چوارچێوەیەشدا چەندین سەربازگەی دروستکردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.