پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
May 08, 2018 08:57 Asia/Tehran
سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستانی داوەتەبەر پەلاماری بەهاوەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، شایەتحاڵان دەڵێن کە سوپای تورکیا بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە شەوی سێ شەممە ناوچەی بەرواری عەلیا لە سنوورەکانی شای عەمادییەی هەرێمی کوردستانی داوەتەبەر پەلامار .
بەوتەی شایەتحاڵان ئەم پەلامارە بەبیانووی ئامادەبوونی پەکەکە لە گوندەکانی ئوورە و سرە ئەنجام بووە .
ئەم پەلامارە زۆر توند بووە و هێشتا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ژومارەی کوژراوان بڵاو نەبوەتەوە .