نێچیرڤان بارزانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i337544-نێچیرڤان_بارزانی_کاتی_بەڕێوەچوونی_هەڵبژاردنەکانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراقی_ڕاگەیاند
نیچیروان بارزانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2018 14:46 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕاگەیاند

نیچیروان بارزانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕێ کەناڵی سومەریە نێوز ، نازم هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ، نیچیروان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سیی سێپتەمبەری دووهەزارو هەژدە ی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد ، هەرکی وتی: فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی وکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی قۆناخەکانی داهاتوو بۆ گرتنی تەگبیری پێویست لەمەڕئەم مەسەلە کردەوە پێشان ئەدەن. بڕیاربوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سەرەتای نوامبەری دووهەزارو حەفدە بەرێوە بچێت بەڵام دوای ئەمەکە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری گرت بە درێژ کردنەوەی خولی ئێستاکەی پەرلەمان بۆ ماوەی هەشت  مانگ ، ئەم هەڵبژاردنانە کەوتە دواوە. هۆی ئەم وەدوا کەوتنە کەش  وهەوای زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستان دوابەدوای کۆپرسیی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق بوو.