یەکێتی نیشتمانی کوردستان بانگەشەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق دا دەکات
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لیستی پێشکەش کراو لەلایەن پارتەکەیەوە لەمیانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێراق دا سەرکەوتوو بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، یەکێتی باسی سەرکەوتنی خۆی کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کوسرەت ڕەسووڵ جێگری سکرتێری یەکێتی ڕایگەیاند کە لیستی ئەم پارتە لە کوردستان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سەرکەوتووە .
ناوبراو سەرکەوتی یەکێتی لە شارومەندانی کوردی ئێراقی پیرۆزبایی کرد .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە دوابەدوای سەرکەوتنی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان پارتە کوردییەکانی دیکە ناڕازین بوون بەرامبەر ئەنجامی بەرایی لەم ناوچەیە .
هەرلەم پێوەندییە کۆمەڵی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەم پارتە لە ئەنجامی بەرایی لە هەرێمی کوردستان گومانی کردووە پێداگری کرد : دەنگی جەماوە لە هەرێمی کوردستان دەبێ بەشێوەی دەستی بژمێردرێتەوە .
گۆڕانیش ڕایگەیاندووە کە دەنگی خەڵک لە هەرێمی کوردستان دەستی تێ وەردراوە و دەبێ دیسانەوە بژمێردرێت.