داواکاریی نێچیروان بارزانی بو ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i338152-داواکاریی_نێچیروان_بارزانی_بو_ڕاگرتنی_تێکهەڵچوونەکان_لە_سلێمانی
لەئاکامی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و هێزێکی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای ڕاگرتنی ئەو تێکهەڵچوونانەی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2018 07:33 Asia/Tehran
  • داواکاریی نێچیروان بارزانی بو ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە سلێمانی

لەئاکامی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و هێزێکی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای ڕاگرتنی ئەو تێکهەڵچوونانەی کرد .

تێکهەڵچوونی چەکدارانەی پارتەکانی کورد لە نیزیکی بنکەی  بزووتنەوەی گۆڕان  لە شاری سلێمانییەی ئێراق  لەبەر ناکۆکی لەسەر ئەنجامی دەنگی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ئەنجام بووە  . 

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق  ڕۆژی یەکشەممە  هەرچەشنە ئیدیعایەک سەبارەت بە ڕوودانی ناکۆکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە  . 

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی  شەممە  بە بەشداری  نیزیکەی  یازدە ملوێن کەس و بەتەواوی ئەلەکترونیکی لەسەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق  لە لایەن پارتەکانی دیکەوە تۆمەتبارکراون بە گزریکار لە م هەڵبژاردنە.

نێچیروان بارزانی  لە کاردانەوە بەرامبەر  تێکهەڵچوونی چەکدارانەی پارتەکانی کوردی لەبەر ناکۆکی لەسەر ئەنجامی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  سەبارەت بە ڕەوشی  ئاسایشیی سلێمانی  نیگەرانیان دەربڕی و لەسەر هەوڵی خێرای  هێزی ئاسایشی ئەم  وڵاتە بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی حیزبایەتی لە سلێمانی پێداگری کرد .

هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  داوا لە هێزەکانی ئاسایشی ئەم وڵاتە کرد بۆ دابین کردنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگەی کەرکووک  و  داوای لە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی ئێراق کرد وێڕای  هەوڵی خێرا بۆ لێکدانەوەی سندووقەکانی هەڵبژاردن و سکاڵاکان لەم بارەوە ڕایگەیاند  ئەنجامی دوایی بە ئامانجی  دەستەبەر کردنی سەلامەتی هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵێکی تر ، بزووتنەوەی گۆڕان ، هاوپەیمانی  دیموکراسی و داد ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی  لە بەیاننامەیەکی هاوبەش بەڕێوە چوونی دیسانەوەی  هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکووکیان داوا کرد .

بەپێی ژماردنی بەرایی  دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق لە پارێزگەی بەسرە  لەباشووری ئێراق، نیشاندەری پێشەوەبوونی هاوپەیمانییەکانی نەسر بە سەرۆکایەتی  حەیدەر عەبادی ، فەتح بەسەرۆکایەتی  هادی عامری ، سائرون  سەر بە موقتەدا سەدر و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی دەکات.