بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت کە سەرتاپای ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە پارێزگاکانی هەرێمو کەرکوکو هەندەران رەتدەکەینەوە.
لە راگەیاندراوێکدا کە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە : "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان سەرتاپای ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە پارێزگاکانی هەرێمو کەرکوکو هەندەران رەتدەکەینەوەو بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیو دادپەروەری، یەکگرتوی ئیسلامی، حیزبی شیوعی کوردستانو بزوتنەوەی ئیسلامی رێکاری یاساییو هەوڵی سیاسی دەگرینە بەر. هەروەها هاوڵاتیانی کوردستانو دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر دەنگەکانیان ناکەینو مافەکانیان بۆ دەگێڕینەوەو هەمو بژاردەیەکیش لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا کراوەیە".
هەروەها گۆران پێ لەسەر هەڵوێستی خۆی دادەگرێت و دەڵێت " ئێمە لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەینو پێمان وایە ئەو جۆرە رەفتارانە خەباتی مەدەنیو ئاشتی کۆمەڵایەتی لەم هەرێمە دەخاتە بەردەم هەڕەشەو مەترسییەوە. لە هەمان کاتدا سوپاسی هەمو ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە دوای پەلامارەکەی شەوی رابردو هاتنە گردی زەرگەتەو ئامادە بون بە گیانی خۆیان بەرگری لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن".