مەسعود بارزانی :بڕوام هەیە بە درێژەی وتووێژ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکرانی کێشەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i338974-مەسعود_بارزانی_بڕوام_هەیە_بە_درێژەی_وتووێژ_لەگەڵ_بەغدا_بۆ_چارەسەرکرانی_کێشەکان
مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان "پارتی" لەسەر دەسپێکرانی دۆخی نوێ لە عێڕاق دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پیداگری کردو خوازیاری پیداچوونەوە بەسەر پێوەندی بەغدا- هەولێر لە دۆخی ئێستاکەدا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2018 11:49 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی :بڕوام هەیە  بە درێژەی وتووێژ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکرانی کێشەکان

مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان "پارتی" لەسەر دەسپێکرانی دۆخی نوێ لە عێڕاق دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پیداگری کردو خوازیاری پیداچوونەوە بەسەر پێوەندی بەغدا- هەولێر لە دۆخی ئێستاکەدا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان کە حیزبی ژێر ڕێبەرایەتیەکەی کە هەڵبژاردنەکانی دوازدەی مای دووهەزارو هەژدە وەکوو حیزبی سەرکەوتوو لە نێوان حێزبە کوردەستانیەکان، بیست وپێنج کورسی پەرلەمانی چوارەمی عێراقی بە دەس هێنا ، شەممە بیست ونۆی گوڵان ، پەیامێکی بەم بۆنەوە بڵاوکردەوە. ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە درێژەدا پیداگری کردووە هەرئێستاکە دەرفەتێکی باش بۆ تاقمەکانی زاڵ بەسەر عێڕاق بەدی هاتووە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی لەگەڵ ماف وموچە وداواکاری خەڵکی کوردستان هاوکاری بکەن. ڕیبەری پارتی دێموکراتی کوردستان وێڕای ئاماژە دان بەمەکە بڕوای هەیە بە درێژەی وتووێژ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەر کرانی کێشەکان، وتیشی کە شەڕ، هیچکات مژاری ئەوان نەبووە . ناوبراو خوازیاری کۆتایی دان بە دۆخی بەردەم لە کەرکووک وناوچەکانی تری  ناكۆكی لەسەر  بووە. بارزانی لە مەڕ ناڕەزایەتیەکان بە ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە لایەن بڕیک لە پارت وحێزبەکان ولیستەکان لە کومسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کردووە کە بۆ لابردنی شک وناڕەزایەتیەکان کردەوەی باش ئەنجام بدەن وتاقمە ناڕازیەکان ڕازی بکەن. 

بارزانی وتیشی  ئەزموون نیشان دەدات كە ئەگەر ئێمە یەكگرتوو بین دەستكەوتی  مەزن بە دەست دێنین كە وایە داوا لە هەموو لایەنە كوردەكان دەكەم ئەم جارە لە بەغدا یەكگرتوو بن و یەكێتی بپارێزن.