وریایی دانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەمەر دیاریکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i339048-وریایی_دانی_یەکێتی_نیشتمانی_کوردستانی_ئێراق_لەمەر_دیاریکردنی_سەرۆکایەتی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامێکی نووسینگەی ڕامیاری یەکێتی پێداگری کرد کە دەبێ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان هەتا بەرلە کۆتایی مانگی سپتەمبەر لەلایەن پارتەکانی هەرێمەوە یەک لایی بکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2018 07:17 Asia/Tehran
  • وریایی دانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەمەر  دیاریکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی نووسینگەی ڕامیاری یەکێتی پێداگری کرد کە دەبێ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان هەتا بەرلە کۆتایی مانگی سپتەمبەر لەلایەن پارتەکانی هەرێمەوە یەک لایی بکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، عەدنان موفتی  ئەندامی نوسینگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەڕی SNN  ڕایگەیاند  دەبێ هەرچی خێراتر  کۆبوونەوەی نێوان  پارتەکانی هەرێمی کوردستان  بەمەبەستی  بڕیاردانی  کۆتایی لەسەر  دیاریکردنی  پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم  دەست پێ بکرێت و پارتەکان سەبارەت بەوەی سەرۆکی  داهاتووی هەرێم لە ڕێگەی هەڵبژاردن و دەنگی خەڵک و یان بە چاکسازی یاسای سەروکایەتی  لەڕێگەی پەرلەمانی هەرێم هەڵبژێردرێت، بڕیار بدەن  . 

ناوبراو پێداگری کرد کە دەبێ  پارتە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتن و بە هاوکاری پەرلەمانی هەرێم بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، یەک لایی بکەنەوە.

 عەدنان  موفتی   وتیشی کە ئەم پوستە لەگەڵ  یاساکانی گرینگی هەرێم  هاوپێوەند بووە و بە سەرنجدان بەمەی  ئەرک و دەسەڵاتی ئەم پۆستە و دوای کشانەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم لەنێوان پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و هێزی  داد دابەشکراوە، بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە کۆتایی مانگی سپتەمبەر لە باری  یاساییەوە  ئەم  دەسەڵاتە هەڵوەشێندرێت و دەبێ بەرلەم بەروارە پارتە سیاسییەکانی پرسی دیاریکردنی سەروک یەکلایی بکەن.