وتووێژی مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق
ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانی وەتەنیە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ ناوبراو وتووێژو ڕاوێژی کرد.
بەپێی ڕاپورتی کوردپرێس ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی باسی چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆکی ئێراق و ڕێبەری هاوپەیمانیی وەتەنییە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد .
بەپێی ئەم هەواڵە ئەم چاوپێکەوتنە لە شوێنی مانەوەی مەسعود بارزانی ئەنجام بووە و تەوەرەی سەرەکیشی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێراق ڕاگەیەندراوە.
هەروەها دوولایەن دەستیان دایە باس و وتووێژ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، هاوکێشەکانی سیاسی دوای هەڵبژاردن و داهاتووی پێوەندی نێوان هەرێم و دەوڵەتی ئێراق .
بارزانی دوای بەڕێوەچوونی ریفراندومی هەرێمی کوردستان لە دیسەمبەری ساڵی 2017 دەستی دایە خۆ دوور خستنەوەی سیاسی و هیچ چەشنە چاوپێکەوتن و چالاکی سیاسی و هەڵبژاردنی ئەنجام نەدا بەڵام دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئێراق کە پارتەکەی لەوێ دا زورترین کورسی لە ئاستی هەرێمی کوردستان بە دەست هێنا، ڕێبەرانی پارتە براوەکانی هەڵبژاردن لەوان موقتەداسەدری ڕێبەری هاوپەیمانی سائیروون ، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح ، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری هاوپەیمانیی حەکەمە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و ڕێبەری هاوپەیمانی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق و ڕێبەری باڵای یەکێتی ، لەڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق و ئەنجامەکەی و هەروەها گرینگایەتی قۆناخی دوای هەڵبژاردن ، وتووێژیان کردوە.