وتووێژی ئەرێنی نێوان وەڤدی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەممارحەکیم لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i339500-وتووێژی_ئەرێنی_نێوان_وەڤدی_پارتی_دیموکراتی_کوردستان_و_عەممارحەکیم_لە_بەغدا
سەرۆکی شاندی نێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا ئەنجامی دیدارو وتووێژەکانی لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی بە ئەرێنی لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • وتووێژی ئەرێنی نێوان وەڤدی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەممارحەکیم لە بەغدا

سەرۆکی شاندی نێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا ئەنجامی دیدارو وتووێژەکانی لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی بە ئەرێنی لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری کوردپرێس بەگێڕانەوە لە شەفەق نیوز، عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لەنووسینگەکەی لەشاری بەغدا پێشوازی کرد لە وەڤدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەب سیاسی ئەو پارتە.

فازڵ میرانی پاش دیدار لەگەڵ حەکیم لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێران، ئەنجامەکانی بە ئەرێنی زانی وپێی داگرت؛ ڕوانگەی دوولایەن لەزۆر بابەتی باسکراو لەو چاوپێکەوتنە لێک نزیک بووەو هاوکات پرس و بابەتی جێی ناکۆکیشیان خستووەتە بەرباس و لێکدانەوە.

سکرتێری گشتیی مەکتەب سیاسیی پارتی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هاوبەشی نوێنەرانی هەموو ئەتن و مەزهەب و پێکهاتەکانی عێراق لە دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە، لازم نییە، وتی کە گرینگترین پرس لەمەڕ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ پشت بەستن بە کەسانی لێهاتوو و پسپۆرە.

لەهەمان کاتدا، بەغداد ئەلیەومیش بەگێڕانەوە لە ژمارێک میدیای کوردی کەئاماژەی بەناویان نەکردووە، ڕاپۆری دا کە ڕێبەری ڕەوتی حیکمە پێی داگرتووە، ئەو ڕەوتە بێ هاوبەشیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، لە هیچ چەشنە هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشدار نابێ.