حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستیان واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i339798-حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_و_کۆمپانیای_روسنەفتی_روسی_2_گرێبەستیان_واژۆ_کرد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌ی عێراق و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستی نوێ-یان واژۆکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2018 12:27 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستیان واژۆ کرد

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌ی عێراق و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستی نوێ-یان واژۆکرد.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و کۆمپانیای روسنەفت ئەمڕۆ هەینی لەپەراوێزی کۆربەندی ئابووری سان پترۆسبۆرگ گرێبەستەکەیان واژۆکرد، ئەوەش لەبوارەکانی نەوت و گاز.

لەو بارەوە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەکەناڵی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفت گرێبەستی راکێشانی بۆری گازیان واژووەکردووە.

هاوکات ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری گشتی روسنەفت رایگەیاند "لەهەرێمی کوردستان دەستیانکردووە بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی راکێشانی بۆری گازی سروشتی و بەردەوامدەبن لەپێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".