نێچیرڤان بارزانی: بەشداریی کارامان دەبێت لە حکوومەتی داهاتووی عێراق دا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەئێستادا دیالۆگ لە نێوان بەغداو هەولێر هەیە بەوهۆیەشەوە بەشێک لە کێشەکان چارەسەرکراون و لە حکوومەتی داهاتووی عێراقیشدا هەوڵ دەدەن هەموو لایەنە کوردیەکان بەشداری بکەن و ڕۆڵی کارایان هەبێت.
ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆمینێک ماس کونسووڵی گشتیی فەڕه‌نسا له هه‌ولێر کۆ بووەتەوە، و لە کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستۆتە سەر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاندووە کە له ئێستادا پرۆسه‌ی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا هەیە بەو هۆیەشەوە به‌شێک له کێشه‌کان چاره‌سه‌رکراون و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامده‌بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، که لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌کده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بکه‌ن و ڕۆڵێکی کارایان له پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.