گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکووک لەلایەن تورکمان و عەرەبەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i341768-گەمارۆی_شوێنی_ڕاگرتنی_سندوقەکانی_دەنگدان_لە_کەرکووک_لەلایەن_تورکمان_و_عەرەبەکانەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی تورکمان ئیلی لە کەرکووک بەڕاگەیاندنی گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لەو شارە لەلایەن تورکمان وعەرەبەکان، پێی داگرت، هەتا جێ بەجێ کرانی ویست و داواکارییەکانیان، ئەو گەمارۆیە بەردەوام دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2018 11:40 Asia/Tehran
  • گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکووک لەلایەن تورکمان و عەرەبەکانەوە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی تورکمان ئیلی لە کەرکووک بەڕاگەیاندنی گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لەو شارە لەلایەن تورکمان وعەرەبەکان، پێی داگرت، هەتا جێ بەجێ کرانی ویست و داواکارییەکانیان، ئەو گەمارۆیە بەردەوام دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەحەممەد مێعماری ئۆغڵوو ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی تورکمان ئیلی لە کەرکوک، لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی کەرکوک ناو وتی کە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک لەسەرئەو ڕایەن کە ساختەکاریی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک ڕووێ داوە، بۆیە بەگەمارۆدانی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان و نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک، پێشیانگرتووە بەگوێزرانەوەی سندوقەکانی دەنگ بۆ بەغدا.

ناوبراو وتی کە، ئەو کردەیە بەشێوەی خۆڕسک و لەلایەن دانیشتووانی تورکمان و عەرەبی کەرکوک ئەنجامی گرتووەو ئەوان هەوڵیانە ناڕەزایەتی خۆیان بەئاگاداریی کۆمەڵگای جیهانی و یەکێتی ئوروپا ڕابگەیێنن.

هەروەها ناوبراو جەختی کرد، گەمارۆی شوێنەکانی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگ هەتا کاتی جێ بەجێ کرانی داوای عەرەب و تورکمانەکان و سەرلەنوێ ژماردنەوەی  ئەو سندوقانە بەردەوام دەبێ ، چونکە ئەوان لەوەدڵنیان کە بێتوو دەنگەکان هەژمار بکرێنەوە، گۆڕانێکی بنچینەیی بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدی دەکرێ.

ئێستا ئەو گەمارۆیە پێشی گرتووە بەگوێزرانەوەی سندوقەکانی دەنگدانی١٨٦ بنکەی دەنگدانی کەرکووک بۆ بەغدا.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق رۆژی شەممە٢٢ی گوڵان(١٢ی مای) بەڕێوە چوو.