هێزێکی گەورەی ئەمەریکا گەیشتنە سنورەکانی هەرێمی کوردستان
شەوی ڕابردوو ھێزێکی گەورەی ئەمریکا بەچەکی قورسەوە گەیشتە سنوری پێشمەرگە لەدەڤەری شاری مەخمور.
ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی ڕایگەیاندووە: "ھێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکیان لەسنوری مەخمور ھەیە، بەڵام بنکەیەکی زۆر بچوکە، شەوی ڕابردوش بەرەو سنوری ھەولێر جوڵەیان بەھێزەکەیان کردوە".
لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی وتیشی:"درەنگانی شەوی ڕابردوو ھێزێکی زۆری ئەمریکا لەشەرگاتەوە بەرەو ڕێگەی (مەخمور ـ ھەولێر) تێپەڕین، بەگوێرەی زانیاریەکان ھێزەکە بەئاراستەی ھەولێر جوڵەی پێکراوە، بەڵام نازانین مەبەست لەھاتنیان چییە".
گەڵالی وتووسیەتی:"ھێزەکە شەرگاتیان بەجێھێشتوەو بەئاراستەی ھەولێر ڕۆیشتون، بەڵام لەکەندێناوە کە سنوری دیبەگەیەو لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە نەزانراوە بەرەو کوێ چوون، ئاخۆ چونەتە ناو ھەولێر یاخود نا، بەڵام ئاشکرایە کە چونەتە سنوری پێشمەرگە".