بارزانی: هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بەمانای کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342226-بارزانی_هەڵوەشاندنەوەی_دەنگی_پێشمەرگە_بەمانای_کارکردنە_بۆ_هەڵوەشاندنەوەی_هەرێم
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بەمانای کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • بارزانی: هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بەمانای کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم

سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بەمانای کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یان کۆبیچ نێرده‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی ڕایگه‌یاند، "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بە بێ هۆ و لەپێناو مەرامی سیاسی زوڵمێکی زۆر گەورەیە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین".

به‌وته‌ی بارزانی"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ئاماژە و هێمای زۆر خراپە و بە مانای کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان".

هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بارزانی ئاماده‌یی حزبه‌که‌ی دوپاتکرده‌وه‌، که‌ بە هەموو جۆرە ڕێکارێک ڕازیین ئەنجام بدرێت بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانیش یان بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان لە هەر شوێنێک بێت.

له‌به‌رامبه‌ردا یان کۆبیچ، بارزانی له‌بۆچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوکێشەکانی دوای هەڵبژاردن ئاگادار کردەوە، ڕوانگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەبارەی نیگەرانییەکان لەسەر ئاییندەی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن خسته‌ڕوو.