پەلاماری هێزی ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342740-پەلاماری_هێزی_ئاسمانی_تورکیا_بۆسەر_ناوچە_ئاوەدانەکان_لە_هەولێر
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر گوندەکان و ناوچە داوەدانەکانی هەرێمی کوردستانیان لە پارێزگەی هەولێر دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2018 16:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزی ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان لە هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر گوندەکان و ناوچە داوەدانەکانی هەرێمی کوردستانیان لە پارێزگەی هەولێر دایە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگەی هەولێر لەوان  چیادیل و کورتیان بوردومان کرد  . 

لەم پەلامارە  گوندەکانی ئیندزە، سەرگلی ، لیوژە و کلکی  لە داوێنی کێوی قەندیل و ناوچەکانی خواکورک و گلە ڕەش، کەوتوونەتەبەر پەلامار . 

سوپای تورکیا  هەتاقوڵڵایی سی کیلومەتریی خاکی هەرێمی کوردستان چوونەتە پێش و لە ناوچەکانی سووران و برادووست سەقامگیر بوونە.