وەڕێ کەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکیی کونسولخانەی ئێران لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342806-وەڕێ_کەوتنی_سیستمی_دەرکردنی_ڤیزای_ئەلەکترۆنیکیی_کونسولخانەی_ئێران_لە_هەولێر
کونسولخانیە ئێران لە هەولێر ، بە دەرکردنی ئاگاداریەک ، باسی وەڕێکەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکی کرد بە مەبەستی خێرایی لە دەرکردنی ڤیزا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2018 08:07 Asia/Tehran
  • وەڕێ کەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکیی کونسولخانەی ئێران لە هەولێر

کونسولخانیە ئێران لە هەولێر ، بە دەرکردنی ئاگاداریەک ، باسی وەڕێکەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکی کرد بە مەبەستی خێرایی لە دەرکردنی ڤیزا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، کۆنسولخانەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە هەولێر ، رایگەیاند : بەڕێ خستنی سیتمی دەرکردنی ڤیزا لە لایەن ئەم کونسولخانەوە لە هەولێر بە مەبەستی خێرایی دان بە پێشکەش کردنی راژەکاریی بە داواکارانی ڤیزا و کەمکردنەوەی تێچووی زیادی و ڕادەست کردنی خێرای ڤیزا ئەنجام بووە و تیچووی زیادی هەڵناگرێ .

بە پێی راگەیاندنی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هەولێر ، داواکاران دەتوانن بە هاسانی بچنە نێو سیستمی ڤیزای ئەلەکترۆنیک و تۆمارکردنی زانیارەکانی پاسپۆرت و کۆمپانیا ئینتەرنێتیەکان دەتوانن ئەوپەڕی بڕی سێ هەزار دیناری عێراقی وەک حەقدەست بۆ تومارکردنی داوای ڤیزا وەرگرن .

کونوسولخانەکانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە 22 ی ئایاری رابردووەوە دراوی خۆجێیی ( واتە دینار ) یان کردووە بە بنەمای تێچووی راژەکاریی کونسولیی لەوان تێچووی دەرکردنی ڤیزا .