ڕێپێوانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان ودامەزرانی سپەری مرۆڤی لەدژی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i343576-ڕێپێوانی_شارومەندانی_هەرێمی_کوردستان_ودامەزرانی_سپەری_مرۆڤی_لەدژی_تورکیا
سەدان شارومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە ئاوەدانەکانی چیای قەندیل، لەدژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەناوخاکی هەرێم دەستیان دایە ڕێپێوانی ناڕزایانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2018 12:42 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان ودامەزرانی سپەری مرۆڤی  لەدژی تورکیا

سەدان شارومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە ئاوەدانەکانی چیای قەندیل، لەدژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەناوخاکی هەرێم دەستیان دایە ڕێپێوانی ناڕزایانە.

بە پێی ڕاپۆرتی کورپرێس ، شارومەندان وچالاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، دوابەدوای هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێم وهەڵمەتی بەربڵاوی سەربازیان لەڕێگای زەوی وئاسمانەوە لە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێم لەژێر ناوی پەلامار بۆسەر پە.کە.کە کەئەم ناوچانەیان کردووە بە مەیدانی شەڕ، بۆ چەندمین جاری بەردەوام دەستیان دایە خۆپێشاندان وڕێپێوانی ناڕزایانە ولەشاری هەولێریش قەڵغانی مرۆڤایەتیان لەدژی پێشڕەویەکانی سوپای تورکیا ڕاگەیاند .گروپێک لە شارومەندانی شارە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان ، ڕٶژی هەینی بە چوون بەرەو ناوچە ئاوەدانەکان لەبناری چیای قەندیل ، دوای بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی ، دەستیان کردە بەرێوەبردنی ڕێپێوانی ناڕازیانە لە دژی پێشڕەویەکان وهەڵمەتی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە شارە جۆرەبەجۆرەکانی کوردستانی عێراق وێڕای مەحکوم کردنی بێ دەنگەی شاندی وەزیرانی هەرێم لە بەرانبەر بنپێکردنی سنوورەکان ودەسەڵاتدارەتی هەرێم لە لایەن تورکیا خوازیاری ڕاگیرانی هەڵمەتی سەربازی تورکیا بوون وڕایانگەیاند مەبەست لەم هەڵمەتە داگیر کردنی خاکی هەرێمە . لەلایەکی ترەوە ژمارەیەک لە چالاکان ، ڕوناکبیران ، نوێنەرانی ڕەوتەکانی سیاسی وخەڵکی شاری هەولێر یش بە بەڕیوە بردنی کۆبوونەوەیەک ، دەسپێکرانی کەمپێنی دامەزرانی قەڵغانی ئینسانی یان بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر پێشڕەویەکانی تورکیا ڕاگەیاند . بەشدار بووان لەم کەمپێنە کردەوەکانی سوپای تورکیایان لە هەرێم، داگیر کەری تورکیا لە هەرێم زانیوە ولەسەر درێژەی چالاکیەکانی ڕێکخراولەدژی ئەم کردەوانەی تورکیا پیداگریان کرد.