بزووتنەوە و یەکگرتوو هاوپەیمانیی " بەرەو ئیسلاح " یان پێکهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i343792-بزووتنەوە_و_یەکگرتوو_هاوپەیمانیی_بەرەو_ئیسلاح_یان_پێکهێنا
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لەکۆبونەوەیەکی هاوبەشدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەلیستێکی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیسلاح) بەشداری دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • بزووتنەوە و یەکگرتوو هاوپەیمانیی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لەکۆبونەوەیەکی هاوبەشدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەلیستێکی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیسلاح) بەشداری دەکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی هەردوو حیزب ئەمڕۆ دوو شەممە هاوپەیمانییەکە لەکۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان تۆمارکردووە.

لەراگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە: "هیوادارین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەپاک‌و بێگەردی دوور لە گزیکاری و توندوتیژی بەرێوە بچێت‌و وێستگەیەک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی رێرەوی پڕۆسەی سیاسی هەرێم‌و چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و سەقامگیری سیاسی‌و نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا‌و سەرەنجام دەربازکردنی هەرێم لەم قەیران و تەنگژانەی کەپێوەی گرفتارە".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو بەرێوەدەچێت، کە بڕیارە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان‌و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەو هاوپەیمانییە بەشداری تێدا دەکەن.