٣١٠٠ ئافرهتی ئێزدی هێشتا هەر له دهستی داعشدان
هەرچەندە بە پێ دوایین ئامار تا ئێستا ٣٣٠٠ ئێزدیی لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش رزگارکراون، بەڵام هێشتایش هەر٣١٠٠ کەس ماون کە تا ئێستا چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە .
به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر؛ بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی ههرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ ئافرەت لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگارکراون.
لە کاتی پەلامارەکەی داعش بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق، ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان کەوتنە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش و بەو هۆیەوە بەشێکیان بەرەوڕووی توند و تیژی و دەسدرێژیی بوونەوە و تا ئێستاش بەشێکیان چارەنوسیان نادیارە.
ژمارێک لەو ئافرەتانەی کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەسدرێژی جنسییان کراوەتە سەر، ناویان تۆمار کراوە، بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونیەوە چارەسەررییان بۆ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا و ژیانی ئاسایی، لەبەر ئەوەی زۆربەیان لە ڕووی دەروونییەوە داڕوخاون .
لەو چوارچێوەیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی و دەسدرێژیی جنسی، کۆنفرانسێک بەرێوەچوو، کە لەودا جەخت لە سەر ئەو مەسەلەیە کرا کە چۆن کارێک بکەن بۆ ئەوەی بتوانن شان و شکۆ و ڕێزی کچان و ژنانی ڕزگاربوو بپارێزن.
ههروهها نوێنەری ئێزیدیەکان نیگەرانە لەوەی کە رێکخراوەکانی مافی ژنان و ومنداڵان تاوەکوو ئێستا وەکوو پێویست نەیانتوانیوە یارمەتی ئەو کەسانە بدە کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش وەبەر توندوتیژی و دەسدرێژیی جنسی کەوتوون.
هەرچەندە بە پێ دوایین ئامار تا ئێستا ٣٣٠٠ ئێزدیی لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش رزگار کراون بەڵام ٣١٠٠ کەسیش ماون کە تا ئێستا چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە .
لەو ژمارە ئیزیدیەی کە ئازاد کراون ١٠٠٠ئافرەت و منداڵ نێردراون بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی.