گەشتی هونەرمەندانی ئێرانی لە کوردستانی عێراق
هونەرمەندانی ئێرانی کە بۆ ناساندنی کولتور و هونەری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کرد، لە "هۆڵی میدیا"ی هەولێر، بەرنامەی هونەریان بەڕێوەبرد.
هونەرمەندانی ئێرانی بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندیی فەرهەنگیی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی پێنج شەممە گەیشتنە ئەو ناوچەیە و رۆژی هەینی لەهەولێر چوونەسەر شانۆ .
جگە لە"مورتەزا عەبادی" سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، "نەوزاد هادی"پارێزگاری هەولێر و "خالید دۆسکی" وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
گرووپی هونەرمەندانی ئێرانی پێکهاتوو لە بیست کەس لە هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان لە رۆژاوای ئێران، شانۆی تەنز، مۆسیقای نەریتی و کلاسیک و چاوبەستی لەچەند شاری هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەبەن.
ئەو بەرنامە فەرهەنگییە لەلایەن کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر لە رۆژی هەینییەوە بۆ ماوەی حەوتەیەک لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەچێ.
پێشانگایەکی وێنەی شوێنە گەشتیاری و سرنجڕاکێشەکانی پارێزگای کوردستانی ئێرانیش لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی گرووپەفەرهەنگی و هونەرییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپا دەکرێ.
"حوسێن ئەستیری" ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە هەولێر لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، هیوای خواست؛ بە پەرەپێدرانی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمساڵ حەوتەی فەرهەنگی ئێران لەو ناوچەیە بەڕێوە بچێ.