150 چه‌کداری داعش خۆیان راده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم کردووه
150 چه‌کداری داعش خۆیان راده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم کردووه و حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه کردبوو، که سه‌رجه‌میان 500 که‌س بوون.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌رێمی و به‌غداش له چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه له پێناو هه‌رچی زیاتر که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و کوردانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گروپی تیرۆریستی داعش-ه‌وه کردبوو رایگه‌یاند، 500 که‌س له هه‌رێمی کوردستانه‌وه چووبوونه ناو داعش که زۆرینه‌یان گه‌نج بوون و ژماره‌یه‌کیان به خێزانه‌کانیانه‌وه روویان کردبووه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش. تاکو ئێستا 150 که‌س له‌و که‌سانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان و خۆیان راده‌ستی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێم کردووه،300-330 که‌سیان له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون 20-30 که‌سی تریان چاره‌نووسیان دیارنییه.
نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردووه که پاش ئه‌و پچڕانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق رووی‌دابوو، ئێستا جارێکی تر په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌ستیپێکردۆته‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی کردن له که‌یسی په‌یوه‌ست به ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعش-ه‌وه کردبوو، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا.