یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344984-یەکەم_خولی_فێرکاریی_زمانی_فارسی_لە_زانکۆی_ڕاپەڕینی_هەرێمی_کوردستان_کرایەوە
یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی حسێن ئەستێری نوێنەری فەرهەنگیی ئێران کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2018 06:22 Asia/Tehran
  • یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان کرایەوە

یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی حسێن ئەستێری نوێنەری فەرهەنگیی ئێران کرایەوە.

 خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاریی سەنتەری نێودەوڵەتیی فێرکاریی زمانی فارسیی زانکۆی فیردەوسیی مەشهەد بە ئامادەبوونی حسێن ئەستێری نوینەری فەرهەنگیی ئێران لە هەولێر دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

وابەستەی فەرهەنگیی کونسوولخانەی ئێران لە هەولێر لەو بارەیەوە وتی پاش کۆتایی هاتنی خولەکە بڕوانامەی تافڵی زمانی فارسی دەدرێت بە دەرچووانی ئەو خولە و بەردەوام ئەو وانەیە لە زانکۆی ڕاپەڕین دەوترێتەوە.

سەرۆکی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێشخەر دەبێت لە بەڕێوە بردنی ئەو خولە فێرکارییەدا و لەو بارەیەشەوە یارمەتی لە زانکۆی ئێرانییەکان وەردەگرێت.

دوکتور ئاراس عەبدولڕەحمان زیادی کرد: هەوڵ دەدەین ساڵی داهاتوو بە هاوکاریی زانکۆی فیردەوسیی مەشهەد و کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر کورسیی ئەدەبی فارسی دابمەزرێنین.