پەلاماری چەکداری بۆسەر بینای پارێزگای هەولێر
کاتژمێر ٧:٤٠ ی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە چەند چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر بینای پارێزگای هەولێرو چوونەتە نێو بیناکەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 23-7-2018، به PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ند چه‌کدارێک هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکان چەکدارەکان ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوە، دوو لەو چەکدارانە کوژراون و تەنها یەک چەکدار لەناو بیناکەدا ماوە.
"ڕووداو" جەخت دەکاتەوە هیچ یەک لە چەکدارەکان خۆیان نەتەقاندووەتەوە و ئەو دوو چەکدارەی کوژراون بە تەقەی هێزەکانی ئاسایش بووە.
هەروەها کەسێک لە کارمەندانی پارێزگای هەولێر کە لەلایەن سێ چەکدارەکەوە بە بارمتە گیرابوو ئازادکرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه "تاهیر عه‌بدوڵڵا "جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێکی رۆژنامه‌نووسدا رایگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ی هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر دوو چه‌کدارن و له ئێستادا له ناو بینای پارێزگادان و هێزه‌کانی ئاسایشی به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی بینای پارێزگایانداوه‌و له هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو چه‌کداره‌دان.
راشیگه‌یاند: چه‌کداره هێرشکه‌ره‌کان پۆلیسێکیان بریندارکردوه که یه‌کێکه له پاسه‌وانه‌کانی بینای پارێزگا.
وتیشی: تائێستا دڵنیا نین له‌وه‌ی کرده‌وه‌که تیرۆرستییه یان کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه‌یه‌و تائێستاش ناسنامه‌ی چه‌کداره‌کان دیارنییه.