دەسدرێژکاران بۆ سەرباڵه خانەی پارێزگای هەولێر کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i345736-دەسدرێژکاران_بۆ_سەرباڵه_خانەی_پارێزگای_هەولێر_کوژران
دوو دەسدرێژکاری چەکدار کە ئەمڕۆ دوشەممە چوونە ناو باله خانەی پارێزگای هەولێرەوە لە عێراق، بە گوللەی هێزەکانی پۆلیس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2018 12:03 Asia/Tehran
  • دەسدرێژکاران بۆ سەرباڵه خانەی  پارێزگای هەولێر کوژران

دوو دەسدرێژکاری چەکدار کە ئەمڕۆ دوشەممە چوونە ناو باله خانەی پارێزگای هەولێرەوە لە عێراق، بە گوللەی هێزەکانی پۆلیس کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "شەفەق نیوز" بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگا لە هێزە ئەمنیەتیەکان، دوابەدوای پەلاماری دووکەسی نەناسراو بۆسەرباڵه خانەی  پارێزگای هەولێر ، پۆلیسی عێراق لە هەڵمەتێکدا دەسدرێژکارانی دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی هەردووکیان . بە قسەی " تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگای هەولێر لە کاژێرەکانی سەرەتایی پەلاماری دەسدرێژکاران پۆلیسێک  لە کاتی تەقە کردن بریندار بوو وگواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە. هێشتا هیچ کەس یا تاقمێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ. هەرلەم حاڵەدا فەرمانداری شاری هەولێر بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحەده سی عێراقی وت: دەسدرێژکاران بۆسەر باڵاخانەی پاریزگەی هەولێر لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشن. هەروەها سەرچاوە ئەمنیەتیەکان لە بیسترانی دەنگی دوو تەقێنەوە لە پارێزگەی هەولێر هەواڵیان دا وڕایانگەیاند یەکێ لە هێرشبەران  خۆ ی تەقاندوتەوە. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق هەڵوێستی تیرۆریستەکانی داعش لە گوندی " فلکانە" لە دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراقیان دایە بەر دەسڕێژ وپازدە ئەندامی تەکفیریان کوشت.