ئێران دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە سلێمانی دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i345878-ئێران_دووهەمین_فێرگەی_ئازادی_فەننی_و_پیشەیی_لە_سلێمانی_دەکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنانی فەننی و پیشەیی کوردستان وتی: دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە لایەن ئەم ئیدارەوە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • ئێران دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە سلێمانی دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنانی فەننی و پیشەیی کوردستان وتی: دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە لایەن ئەم ئیدارەوە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، جەمیل ئەحمەدی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی دەستپێکردنی چالاکیی ئیدارەی گشتیی فەننی و پیشەیی کوردستان کە لە هۆڵی ناوەندی شەهید وەرمەقانی سنە بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بەوەی کە شارەزایی یەکێکە لە بژێرەکانی گەشەسەندن لە هەر وڵاتێکدا، وتی: ڕاهێنانگەلی فەننی و پیشەیی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کەسانی لێهاتوو و پڕۆفێشناڵ و ئاستی وەبەرهێنان و دابەزینی نرخی بێکاری.

ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە فێرگە فەننی و پیشەییەکان لە هۆکارەکانی کاریگەر لە وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی ناوخۆیین، ڕایگەیاند: بە پێی پلانی شەشەمی گەشەی نرخی ئابووریی وڵات دەبێ لە سەدا ٨ و لەو ئاستەش لە سەدا ٢،٥ی وەبەرهێنان و بەرهەم هێنەری بە دواوە بێت.

ئەحمەدی لە درێژەدا لە کرانەوەی دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە لایەن ئەم ئیدارەوە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: ئەگەر بژێرەگەلی ئابووریی خۆڕاگرانە ڕەچاو بکرێت بە ڕاهێنانی کەسانی پڕۆفێشناڵ شایەدی تۆکمە بوونی کوالیتیی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردە دەبین.