مەسعود بارزانی نابێتە کاندیدی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i345925-مەسعود_بارزانی_نابێتە_کاندیدی_سەرۆک_کۆمارەتیی_عێراق
بەرپرسێکی سیاسیی کورد سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە دووری زانی مەسعود بارزانی خۆی بۆ سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید کات و وتیشی: ئەم پۆستە بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2018 12:36 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی نابێتە کاندیدی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق

بەرپرسێکی سیاسیی کورد سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە دووری زانی مەسعود بارزانی خۆی بۆ سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید کات و وتیشی: ئەم پۆستە بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەوتولعێراق، خالید پێشەوا بەرپرسی سیاسی و لە کەسانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە وتەگەلێک دا جەختی کرد: بە شیمانەیەکی کەمەوە بۆ ھەیە پارتی سەرکردەیەکی خۆی بۆ بەئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید بکات، بەڵام قەت  ڕێی تێ ناچی مەسعود بارزانی وەکوو سەرۆکی ئەم لایەنە خۆی بۆ ئاوا پۆستێک کاندید بکات. ناوبراو وتووشیەتی: ئەم پۆستە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراقە.

خالید پێشەوا پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە: ھەر چەشنە قسەو باسێک لەم پەیوەندییەدا بۆچوون و لێکدانەوەی بێ ناوەڕۆکن و نالۆژیکانەن.

ئەم بەرپرسە کوردە ڕاشیگەیاندووە: دیارە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش بۆ بەدەست ھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی، ھاوپەیمانییە ستراتژییەکەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی دا ناکاتە قوربانی. ئەم لایەنە بۆ ئامانجێکی گرینگتر کە ھەمان بەرژەوەندیی گەلی کوردو ڕاپەڕێندرانی مەرجە جێبەجێ نەکراوەکانی یاسای بنەڕەتی بەرنامەی داڕشتووە.