وتەبێژی پەکەکە: تورکیا لەهەوڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی ئێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346057-وتەبێژی_پەکەکە_تورکیا_لەهەوڵی_داگیرکردنی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراقە
وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تورکیا بەچوونەنێو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەرنامەی داگیرکردنی هەرێم پێوشوێن دەگرێ ، وتی کە پەکەکە، بەوپەڕی توانای سەربازی خۆی بەرەوڕووی کردەکانی تورکیا دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2018 12:05 Asia/Tehran
  • وتەبێژی پەکەکە: تورکیا لەهەوڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی ئێراقە

وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تورکیا بەچوونەنێو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەرنامەی داگیرکردنی هەرێم پێوشوێن دەگرێ ، وتی کە پەکەکە، بەوپەڕی توانای سەربازی خۆی بەرەوڕووی کردەکانی تورکیا دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، سەرحەد وارتۆ لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند کە ئامانجی تورکیا لەهاتنە نێوخاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەبەشگەلێکی خاکی هەرێم بەتایبەت لە ناوچەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر، تەنیا هێرش کردنەسەر پەکەکە نییە و تورکیا لەهەوڵی داگیرکردنی هەرێم دایە.

ئێستا سوپای تورکیا خاوەن زیاتر لە بیست پێگەی سەربازی وهەواڵگریی لەهەرێمەو لەمانگی مارسی٢٠١٨شەوە چووەتە نێو قووڵایی سی کیلۆمتریی خاکی هەرێمی کوردستان و هەڵمەتی سەربازی بەرفراوان هاوڕێ لەگەڵ پەلاماری ئاسمانی وتۆپخانەیی لەو ناوچانە دەس پێ کردووەو ژمارێکی زۆر لە خەڵکی هەرێم لە پەلامارەکانی رۆژانەی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا قایمقامی ناوچەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە لەبەر درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم وئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە، تائێستا ٢٠٠شارومەندی سیڤیلی هەرێم گیانیان لەدەست داوەو ٦٥٠ گوندیش چۆڵ کراون.