ناکۆکی پارتی بارزانی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە دادگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346063-ناکۆکی_پارتی_بارزانی_لەگەڵ_کۆمەڵی_ئیسلامی_گەیشتە_دادگە
دوابەدوای پەلاماری حەوتەی ڕابردووی سەر بینای پارێزگاریی هەولێر، کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ، تەشەنای کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • ناکۆکی پارتی بارزانی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە دادگە

دوابەدوای پەلاماری حەوتەی ڕابردووی سەر بینای پارێزگاریی هەولێر، کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ، تەشەنای کردووە.

حەوتەی ڕابردوو پاش هێرشی سێ کەس بۆسەر بینای پارێزگاریی هەولێر و کوژرانیان، هێزە ئاسایشییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، سەلیم شۆکەیی یەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ئێراق سەربە کۆمەڵی  ئیسلامیی کوردستانی ئێراقیان وەک هۆکاری پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی داعش ناساندو بڕیاری قۆڵبەست کردنی ناوبراویان دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، پاش هاتنەئارای ئەو ئیدیعایە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، پارتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و بزاڤی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە کردەی تێکدەرانەی ئەم دواییە بەمەبەستی تۆڵە سەندنەوەی سیاسی لە کوردستانی ئێراق سوود وەردەگرێ.

هەرلەوبارەوە، سەلیم کۆیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق دەستی داوەتە لەگوشارنانی ئەندامانی ئەو پارتە لە هەولێر و سلێمانی و پارتی کۆمەڵی ئیسلامی لەدژ ئەو پارتە سکاڵای بردۆتە دادگە.

سەلیم کۆیی وتیشی: بۆچارەسەریی ئەو کێشەیە، چاوەڕوانی بڕیاری دادگەکانی ئێراقین.

حەوتەی ڕابردوو ، سێ کەس بە کۆڵت هێرشیان کردە سەر پارێزگاریی هەولێر و لەئەنجامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکان ئەو سێ کەسە لەگەڵ یەک لە خزمەتکارانی پارێزگارییەکە کوژران.