نێچیرڤان بارزانی : خەریکی تێپەڕین لە قۆناغی دژوار داین
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە پارتەکانی هەرێم کرد کە سەرەڕای ناکۆکیە ناوخۆیەکان ، سەبارەت بە پرسەکانی چارەنووس سازی هەرێم و لە هاوکاری لە گەڵ پارتە ئێراقیەکان و بەغدا بە شێوەی یەکگرتوو و بە هەڵوێستی هاوبەش هەنگاو هەڵبگرن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، نەچیروان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەمە 7 پووشپەڕ - 29 جولای لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی هازگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچە ی بازیانی پارێزگای سلێمانی وێڕای ئاماژە بە کێشەکان و کەم و کۆڕیەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بواری دابینی کارەبای پێویست ، جەختی کرد کە ئەو هازگەیە دەتوانێ زۆرێک لەو کەم و کۆڕیانە لەناو ببات و بەشێکی گرینگ لە کارەبای پێویستی هەرێم دابین بکات . سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتن و پەرەی شارەکانی هەریمیش پێویستی بە کارەبای زۆرتر کردووە وتی کە ئەو پڕۆژەیە بەرلە پەلاماری داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئێراق دەس پێکرابوو بەڵام شەڕی داعش بووەتە هۆی وەدوا کەوتنی پڕۆژەکانی ئاوادانکاری و لەمەوبەدوا دەوڵەتی هەرێم هەموو پڕۆژەکانی ئاوادانکاری لە هەموو ناوچەکانی هەرێم بە بێ هیچ جۆرە هەڵاواردن و جیاوازیەک جێ بە جێ دەکات . ناوبراو وتیشی کە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕووبەڕووی کێشە و کەم و کۆڕیە بەڵام ئەو کەم و کۆڕیانە لە ئاستێکدا نیە کە ئەو پارتگەلە کە لە حاکمیەت ئامادە نین دەس بکەن بە ئاڵۆز نیشان دانی دۆخی هەرێم و کردەوەکانی دەوڵەت . نەچیروان بارزانی داوای لە پارتەکانی هەرێم کرد کە سەرەڕای ناکۆکیە ناوخۆیەکان ، سەبارەت بە پرسەکانی چارەنووس سازی هەرێم و لە هاوکاری لە گەڵ پارتە ئێراقیەکان و بەغدا بە شێوەی یەکگرتوو و بە هەڵوێستی هاوبەش هەنگاو هەڵبگرن . ناوبراو وێڕای ئاماژە بە وەی کە هەرێم لە حاڵی چوونە دەر لە خولی دژواری ئەم دواییە یە داوای لە هەموو پارتەکان کرد لە چوارچێوەی تیمێکی هاوبەش بچنە بەغدا و لە گەڵ لایەنە ئێراقیەکان وتووێژ بکەن .