رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346129-رێککەوتنی_هەولێر_و_بەغدا_لەسەر_کردنەوەی_رێگای_هەولێر_کەرکوک
وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌فدێکی حکومه‌تی عیراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یەکشەممەدا له‌ به‌غدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان که‌رکوک- هه‌ولێر بکرێته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2018 03:20 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک

وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌فدێکی حکومه‌تی عیراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یەکشەممەدا له‌ به‌غدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان که‌رکوک- هه‌ولێر بکرێته‌وه‌.

 

دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رۆژی 29-7-2018، رایگه‌یاندوه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوو وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا، رێکه‌وتن که‌ پردێکی کاتی له‌جێی پرده‌ ته‌قێنراوه‌که‌ی پردێ دروستبکه‌ن و حکومه‌تی عیراقیش له‌ ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا پرده‌که‌ دروستبکاته‌وه‌و شه‌قامه‌که‌ش نۆژه‌ن بکاته‌وه‌.

 به‌پێی زانیارییه‌کانی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا رێگای هه‌ولێر- که‌رکوک له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عیراقیشه‌وه‌ ده‌کرێته‌وه‌و، بڕیاریشە گومرگێک له‌نێوان هه‌ردوو بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی فیدراڵی دروستبکرێت.

پی یوو کەی میدیا نوسیویەتی :ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره‌ تاک لایه‌نه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ رێگه‌ی هه‌ولێر- که‌رکوک کراوه‌ته‌وه‌ و تائێستاش حکومه‌تی عیراق به‌ره‌سمی کردنه‌وه‌ی رێگاکه‌ی رانه‌گه‌یاندوه‌.