نێچیروان بارزانی : دەبێ نوێ-دەوڵەتی ئێراق هەرچی خێراتر پێک بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346224-نێچیروان_بارزانی_دەبێ_نوێ_دەوڵەتی_ئێراق_هەرچی_خێراتر_پێک_بێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لەسەر خێرایی دان لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی ئێراق و چارەسەرکرانی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێداگری کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2018 07:37 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : دەبێ نوێ-دەوڵەتی  ئێراق هەرچی خێراتر پێک بێت

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لەسەر خێرایی دان لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی ئێراق و چارەسەرکرانی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێداگری کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  نێچیروان بارزانی  دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کە ڕۆژی دووشەممە هەشتەمی گەلاوێژ - سییەمی جولای لە بەغدا ئەنجام بوو، لەنێو کۆڕی پەیامنێران، ڕایگەیاند : لەم دیدارە سەبارەت بە کرانەوەی ڕێگەکانی  پێوەندی نێوان  هەولێر  - کەرکووک و  دهۆک  - مووسڵ  و هەروەها دهۆک  - شەنگال  وتووێژ کراوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی  کە پرسی  چارەسەرکرانی  ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی   یاسای بنەڕەتی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتەش لەم دیدارە  باسی لەسەر کرا و ناوبراو لەسەر خێرایی دان لە ڕەوتی پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێی ئێراق  پێداگری کردووە.

بارزانی وتی  : هەرچی خێراتر دەبێ  فراکسیۆنێکی گشت داگر لە پارتەکانی براوەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق، بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی خەڵکی ئێراق،  چارەسەرکردنی گرفتی  ئابووری و  بەکارهێنران  لە ئێراق،  پێک بێت و  هەرێمیش  هیچ هێڵێکی سووری لەبارەی  هیچ کام لە کەسایەتییەکان و  پارتەکان بۆ  بەدەستەوەگرتنی  پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئێراق نییە.

ناوبراو  ئاماژەی کرد بەوەی کە دوولایەن  چاوەڕوانی  پشت ڕاست کرانی  دوائەنجامی  هەڵبژاردن لە لایەن دادگەی فیدراڵی ئێراق بووە و لەسەر پێویستی  پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە کەمترین  کات ، لە قۆناخی دوای  هەڵبژاردن پێداگرییان کردووە.

ماڵپەڕی ڕەسمیی پارتیش لەمبارەوە ڕایگەیاند کە لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی  فواد حسێن سەرۆکی دیوانی  سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوە چوو، ڕەوش و گۆڕانکارییەکانی  ئەم د واییەی ئێراقیش،  وتووێژی لە سەر کرا و  بارزانی و عیبادی  لەسەر درێژەی وتووێژەکانی دوولایەنە و هەروەها هاوکاری و هەماهەنگی  نێوان   هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر لەم وڵاتە،  پێداگری کردووە و ڕایانگەیاندووە  کە  هەڵوێستی هەولێر و بەغدا لەم بوارە  زۆر لە یەک نیزیکە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی  سی ئێن ئێنیش بە گێڕانەوە لە  سەرچاوەکانی هەواڵی خۆی ڕایگەیاند کە عەبادی و بارزانی  لەم دیدارەدا سەبارەت بە هاوکاریی نێان  هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق ، دەستیان گەیشتووەتە ڕێککەوتنی بەرایی.