یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان: سەرۆکی کۆماری داهاتوویی ئێراق دەبێ
ئاب 01, 2018 09:48 Asia/Tehran
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێراق دەبێ لای هەموو ئێراقییەکان قەبوڵ کراوە بێ وتی: بێتوو مەسعوود بارزانی وەکوو سەرک کۆماری ئێراق بناسرێ بەرەوڕووی نەیارەتیی زۆربەی پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "سابیر ئیسماعیل" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی مەعلوومە، بە ئاماژە بەوەی کە دانانی مەسعوود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق لەبەر ئەوەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان ئەویان لا قەبووڵ نییە، کێشە ساز دەکات، وتیشی؛ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق پێویستی بە کەسێک هەیە کە لای هەموو پار و کۆتلە سیاسییەکان مەقبووڵ بێ.
ناوبراو جەختی کرد پارتە سیاسییەکان کەسایەتیەک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق دەس نیشان دەکەن کە مەقبووڵی هەموو خەڵک بێ چ لە بەغدا چ لە هەرێمی کوردستان.