کاردانەوەی پارتی دیموکرات بە ئەگەری دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی کوردستانی ئێراق
ئهندامی سهرکردایهتی و راوێژکاری سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وێڕای بەبێ بنەما زانینی گەڵاڵەی دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان، جەختی کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە لەکاتی دیاریکراودا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هێمن هەورامی ئهندامی سهرکردایهتی و راوێژکاری سهرۆکی پارتی وتی: دەنگۆ و لێدوانەکان لەبارەی دواخرانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی هەرێمی کوردستان، هیچ بنەمایەکی بۆنییە و هیچ هۆو بیانوویەکی سیاسی، تەکنیکی، کارگێڕیی و دراڤی بۆ دواخرانی هەڵبژاردنەکان لەئارادانییەو هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێ.
ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق هەروەها وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکا لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دیاریکراوداو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وپارت ولایەنە سیاسییەکانیش هەموو هەوڵیان خستووەتە گەڕ لەوبارەوەو لیست و ناوی بەربژارانیش خراوەتە ڕوو. لەلایەکی دیکەوە، ههموو پێداویستیهکانی کارگێڕی و دارایی لهلایهن ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمهوه تهرخانکراوه و له ڕووی یاساییشهوه هیچ کێشهیێک له دیاریکردنی رۆژهکهدا نییه".
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند ڕاپۆرێک لەمەڕ هاتنەئارای داواکاریی ژمارێک لەپارت ولایەنەکانی هەرێم بۆ دواخرانی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە کە کاردانەوەی ژمارێک پارت ولایەنی بەدواوە بوو.