دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکرد
ئاب 05, 2018 12:56 Asia/Tehran
ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران کرا و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی پێدرا وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دراوەتە تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ یەکشەممە 5-8-2018 دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و لەو چوارچێوەیەشدا، مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکراوە.بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە رۆژانی داهاتوودا دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆ وەرگرتنی مووچەش بەپێی خشتەیەک وەزارت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە.لە چوار مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجی مانگەوە مووچەی دابەشکردووە.