هەولێر ، دیسان تەقینەوەی کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
له‌دوای گڕگرتنی قه‌یسه‌ریه‌ی کۆنی هه‌ولێر، شەوی رابردوو له‌رۆژئاوای هه‌ولێر کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیه‌وه.
سه‌رچاوه کوردیەکانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند : سه‌عات 11ی شەوی یەکشەممە لە سەر دوشەممە کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌گوندی کانی قڕژاڵه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر ته‌قیوه‌ته‌وه.گوندی کانی قرژاڵە بە دووری نزیکەی 10کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر .
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان "کۆگاکە هی هێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگەیە".
وتراوە تاوه‌کو ئێستا جگه له‌زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و تاکو ئێستا تیمه‌کانی به‌رگری فریاکه‌وتن له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی بکه‌ن.
ئەوەش شەشەمین کۆگای چەک و تەقەمەنییە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان تەقیبێتەوە.
هاوکات دوێنێ شه‌و ئاگرێکی گه‌وره له قه‌یسه‌ریه‌ی کۆنی هه‌ولێر که‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 150 دوکان سوتاون.