سه‌فین دزه‌یی: 3200ژنی ئێزدی لە دەست داعشدا ماون
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "له‌کاره‌ساته‌که‌ی شنگال و داگیرکردنی شه‌نگال له‌لایەن چه‌کدارانی داعشه‌وه نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار و 400 خانمی ئێزدی بێ سه‌روشوێن کراوه له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌شدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر دراوه بۆ دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خانمانه تا راده‌یه‌کی باشیش هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون".
بە پێی راپۆری وێستگە نیوز ، دزەیی وتیشی : نزیکه‌ی سێ هه‌زار و 150 خانمی ئێزدی بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رزگارکراون و هەوڵەکانیش بەردەوامن .
دزه‌یی ئه‌وەشی وت: "شێواز زۆربووه بۆ زانیاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خانمانه، هه‌ندێک له‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق بون و تا ئێستاش به‌شێک له‌وانه به‌پێی هه‌ندێک زانیاری له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقن بۆیه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن له رێگای په‌یوه‌ندی جۆراو جۆر تا هه‌وڵی رزگارکردنیان بده‌ین به‌هه‌ر شێوازێک هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکومه‌تی عیراق چه‌نده هاوکاربووه له‌پێدانی پاره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌که؟ وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتی: "به‌داخه‌وه حکومه‌تی عیراق هاوکاری ئه‌و ئاوارانه‌ش ناکات که له‌هه‌رێمی کوردستانن چ جای ئه‌وانه‌ی ونبوون، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا خه‌ڵکانێکی دڵسۆز هه‌بوون به‌ڕێگای خۆیان هه‌وڵیان داوه چ وه‌ک که‌سایه‌تی چ وه‌ک رێکخراو ئه‌وانه جێی دهستخۆسیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بوبێت یا ئه‌نجامی هه‌بوبێت هه‌وڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه".
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی وت، "حکومه‌تی هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان یا هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه هه‌وڵی داوه که‌یسی ئێزدییه‌کان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌جینۆساید بناسێنێت".
له دوای هێرشی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، بۆ سه‌ر شنگال جگه له قوربانیه‌کان و ئاواره‌بونی ده‌یان هه‌زار که‌س، هه‌زاران خانمی ئێزیدی له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه بێ سه‌روشوێنکران، به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ، تائێستا له نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه زیاتر له ده ملیۆن دۆلار خه‌رجکراوه به‌مه‌به‌ستی پێدان به‌و که‌سانه‌ی خانمانی ئێزیدیان لایه که‌پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێیان "فرۆشراوه" و ئێستا به‌مه‌رجی پێدانی بڕه‌پاره‌یه‌ک ئازادیان ده‌که‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌سوکاریان.
سێی ئاب چوارەمین ساڵهاتی شاڵاوی دڕندانەی داعش بۆسەر شەنگاڵ و دەست بەسەر داگرتنی ئەم شارە و ئاوارەبوونی ئێزدیەکانی دانیشتووی ئەم شارە بوو .