ڕاگەیێندرانی ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ماوەی یاسایی بۆ بانگەشە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستانی بیست و سێ رۆژ دیاری کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە شارپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەی یاسایی بۆ پارتەکان وکەسایەتییەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بیست و سێ رۆژ دیاری کراوە.
ئەو ماوەیە لەکاژێر١٢ی شەو بەکاتی خۆجێی لە پێنج سیپتەمبەر دەس پێ دەبێ و هەشتی سەرلەبەیانی٢٨ی سیپتەمبەر کۆتایی پێ دێ.
کۆمیسیۆن داوای لە هەموو پارتە بەشدارەکانی هەڵبژاردن کردووە، پێبەند بن بە یاساو ڕێسا و ڕێکار ومەرامنامە ڕاگەیێندراوەکان لەوبارەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سی سیپتەمبەر بەڕێوە بچێ و ڕێکخراو و داەمەزراوە بنەما جەماوەرییەکان و چالاکوانانی مەدەنی هەرێم خوازیاری کەمکرانی ماوەی یاسایی بانگەشە لەو هەڵبژاردنانە بۆ کەمتر لە بیست ڕۆژ بوون.
لەلایەکی دیکەوە، بەپێی چەند هەواڵ و ڕاپۆر ، داواکاریی بۆ دواخرانی ئەو هەڵبژاردنانە بەردەوام دێتەئاراوە.