کۆبوونەوەی ناڕەزامەندانەی بنەماڵەی پێشمەرگە بێ سەروشوێن بووەکانی شەڕی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347356-کۆبوونەوەی_ناڕەزامەندانەی_بنەماڵەی_پێشمەرگە_بێ_سەروشوێن_بووەکانی_شەڕی_داعش
ژمارێک لە خێزان و بنەماڵەی پێشمەرگە بێ سەروشوێن بووەکانی شەڕی داعش لە ناوچەی قەرە هەنجیری کەرکووک بەسازدانی کۆبوونەوە ی ناڕەزایەتی ، خوازیاری پێوشوێن گیرانی چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2018 07:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی  ناڕەزامەندانەی بنەماڵەی پێشمەرگە بێ سەروشوێن بووەکانی شەڕی داعش

ژمارێک لە خێزان و بنەماڵەی پێشمەرگە بێ سەروشوێن بووەکانی شەڕی داعش لە ناوچەی قەرە هەنجیری کەرکووک بەسازدانی کۆبوونەوە ی ناڕەزایەتی ، خوازیاری پێوشوێن گیرانی چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، خێزانی ئەو پێشمەرگانەی لەشەڕی داعش بێ سەروشوێن بوون، لەناوچەی قەرە هەنجیری سەر بە کەرکووک، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بێ ئاگابوون لە چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە، خۆپێشاندانیان کرد.

ئەو خێزان و بنەماڵانە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ژمارێک لەو پێشمەرگە بێ سەروشوێنبووانە، زیندوون و هێشتا هەر دیلی دەست داعشن، خوازیاری پێوشوێن گیرانی دۆخ و چارەنووسیان لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار لەهەرێمی کوردستان بوون.

شێخ عیرفان عەلی وەک نوێنەری ئەو خێزان و بنەماڵانە پێی داگرت کە، ئەو پێشمەرگانە لەپێناو بەرەڤانی لە هەرێمی کوردستان وکەرکووک یەخسیری دەست داعش بوون و حکومەتی هەرێم ئەرکمەندە بەوەی لەڕێی پەیوەندییەکان و دەسەڵاتی خۆی پێوشوێنی چارەنووسیان بگرێ و خێزانەکانیان لە چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە ئاگادار بکاتەوە.

سەرەڕای ڕاگەیێندرانی کۆتایی هاتنی شەڕی داعش هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو پێشمەرگانەی لەلایەن داعشەوە بەدیل گیراون، دەس نەکەوتووە.

داعش پێشتر چەند گرتەی ڤیدیۆیی لەبارەی سەر بڕینی ژمارێک لەو پێشمەرگە گیراوانە، بڵاو کردۆتەوە.