وتەبێژی یەنەکە: کوردەکان تائێستا لەگەڵ هیچ کام لە هاوپەیمانەکانی ئێراقی ڕێک نەکەوتوون
وتەبێژی ڕەسمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق، بە ئاماژەدان بەمەی شاندی هاوبەشی ئەم پارتە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەچنە بەغدا، پێداگری کرد کە کوردەکان تائێستا لەگەڵ هیچکام لە پارت و هاوپەیمانییەکانی ئێراقی ڕێک نەکەوتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە دوای کۆبوونەوەیەک کەلەنێوان یەکێتی و پارتی بەڕێوە چوو، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی داهاتوو شاندی هاوبەشی ئەم دوو پارتە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ هاوپەیمانییەکانی ئێراقی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئەم وڵاتە دەچێتە بەغدا .
وتەبێژی ڕەسمی یەنەکە وتیشی : پەدەکە و یەنەکە تائێستا لەگەڵ هیچ هاوپەیمانی و هاوپەیمانییەکانی ئێراقی ڕێک نەکەوتووە و یەکێتیش لە هیچ کام لە هاوپەیمانییەکانی ئێراقی داکۆکی ناکات .
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی کە ئێستاکە بڕیاری دوو پارتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودایە .
ناوبراو وتیشی : دووپارتەکە لەم کۆبوونەوەیە ڕێککەوتن هەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنی ڕەوشی کەرکووک بخەنەگەڕ.
مەحموود محەممەد وتەبێژی پەدەکەش ڕایگەیاند کە لەم کۆبوونەوەیە پرسی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق لێک دراوەوە و بە پێی ڕێککەوتنەکان شاندی هاوبەشی دوو پارتەکە بۆ وتووێژ لەمبارە وە لەگەڵ هاوپەیمانییەکان وڕەوتەکانی ئێراقی سەردانی بەغدا دەکەن .
ناوبراو وتیشی : دوو پارتەکە بۆ وتووێژ لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێم ئامادەن و هەوڵ دەدەن کە هەموو پارتە کوردەکان بەشێوەی یەکپارچە لەگەڵ لایەنەکانی عێراقی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە، وتووێژ بکەن .