چاوپێکەوتنی شاندی پارتی دبموکراتی کوردستانی ئێراق لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی
شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق لەگەڵ پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دیداری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، نێچیروان بارزانی جێگری ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی پارتی لەگەڵ ڕێبەرانی یەکگرتووی ئیسلامی ، دیدار و وتووێژی کرد .
نێچیروان بارزانی دوای ئەم چاوپێکەوتنە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین سکرتێری یەکگرتووی ئیسلامی پێداگری کرد کە ئامانج لەم دیدارە ئەمەیە کە پارتەکانی هەرێم بەشێوەی هاوبەش و لە قەواخی شاندێک بچنە بەغدا و بە پێی پڕۆژە و گەڵاڵەیەکی هاوبەش، لە وتووێژەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی ئێراق بەشداری بکەن و لە پێناو بەدەست هێنانی دەستهاتی زۆرتر بۆ هەرێم هەوڵ بدەن .
ناوبراو هەروەها وتی کە هیچ لەمپەڕێک لەسەر ڕێی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم لە ئارادا نییە و سەرباری هەندێ باس و ناکۆکی لەنێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوە چوونی ئەم هەڵبژاردنە و یان دواخرانی ، هێشتا هیچ پارتێک بەشێوەی ڕەسمی وەها داواکارییەکی نەخستوەتە ڕوو .
هەروەها سەلاحەدین بەهائەدین سکرتێری یەکگرتووی ئیسلامیش وتی : پارتەکانی هەرێم بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش هەوڵ دەدەن و بەڕای پارتەکەی پرسی گرینگ لەم ئاستەدا هەڵوێست و ڕوانگەی هاوبەشی هەرێمی کوردستانە .
ناوبراو سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش وتی کە ئەگەر هەموو پارتەکانی هەرێم سەبارەت بە دواخرانی بەڕێوەچوونی ڕێککەون، دەبێ داواکارییەکەیان لەمبارەوە بخەنەبەردەستی دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەت لەم بوارەدا هەوڵ دەدات .